بڕیاری نوێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان
له‌م شوێنانه ده‌وام نییه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌ر لافاو كه‌وتوون، ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن راده‌گیرێت تا رۆژی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و بڕیار و رێنمایی نوێ كه له پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ریش ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێڕی دەسەڵاتی تەواویان دەبێت بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن) بۆ ڕاگرتنی دەوام.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە :
1. تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی 12ی 2021، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .
2. بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .
وەزارەتی پەروەردە
17ی 12ی 2021