تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ لە لافاوەکەی هەولێر دەپرسێتەوە
دڵگرانی خۆی له كاره‌ساته‌كه نیشاندا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ به وه‌كاله‌ت، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌پرسێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، هانی ئه‌لعوقابی، په‌یوه‌ندی به دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و دڵگرانی خۆی له لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی راگه‌یاند، پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی رووداوه‌كه کرد و ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی و هەر پێداویستیەک کرد.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم سوپاسی پەیوەندی هانی ئه‌لعوقابی کرد و جەختی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری مرۆڤدۆستانەی هەموولایەکی کرد و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆ هەمووان خواست.