مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ركه‌وتوو بوون
"تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن و پێویسته هه‌موومان سوپاسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "جێگای خۆشحاڵییه بۆ من كه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان گوێبیستی ئه‌وه بووم، كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش سه‌ركه‌وتوو بوون، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ولێر".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته هه‌موومان سوپاسی ئه‌و كار و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، كه له پێناو هێشتنه‌وه‌ی خێزانه‌كانمان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به پارێزراوی له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
I was pleased to receive word from our security services that they have successfully disrupted an ISIS terror cell and a very real threat in Erbil.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 18, 2021
We can all give thanks for the hard work they do to keep our families and communities safe from terrorism -mb.
ئه‌م تویته‌ی مه‌سرور بارزانی دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشى بڵاوكرده‌وه، کە لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانه‌وه لە شاری هەولێر دەستگیر کراون و، پیلانیان بۆ ئه‌وه داڕشتبوو، لە داھاتوودا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
H.B