سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پشتیوانی له پاڵێوراوی به‌لژیكا ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی
زۆرترین پێشڵكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له عێراق تۆماركراوه
K24 – هه‌ولێر
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شوێنی به‌رێوه‌چوونی 29مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌وه جاری سێیه‌مه كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری كۆنگره ده‌بێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌ك سه‌ندیكای عێراق مافی پێنج ده‌نگی هه‌بێت، كه تا ئێستا چوار ده‌نگی هه‌یه.
ئازاد هه‌روه‌ها وتی شانده‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پشتگیری له پاڵێوراوی به‌لژیكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و پاڵێوراوی مه‌غریبیش بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك سه‌ردانیان كردووه بۆ پشتگیریكردنی.
له بیست و نۆیه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی به شیوه‌یه‌كی زیاتر تیشك خرایه سه‌ر پێشڵكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه زۆرترین پێشڵكاری له عێراق تۆماركراوه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێنمایی و راسپارده‌ی نوێ بۆ ئه‌م بوار ده‌رده‌چێت.
زیاترله 300 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانی به‌شداری بیست و نۆیه‌مین كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی بوونه، كه له رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران له شاری ئهنجێرسی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێكردووه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت.