ئیلۆن ماسک لە هەفتەیەکدا 20 ملیار دۆلار زیان دەکات

پشکەکانی کۆمپانیای تێسلایە بە رێژەی بەرچاو داکەوت

ئیلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا
ئیلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا

K24 - هەولێر

ئیلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە ماوەی هەفتەیەکدا 20 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش داخرانی داکەوتنی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلایە بە رێژەی 8.3%.

بەوهۆیەوە تەنیا لە ماوەی 10 تاوەکو 17ـی ئەم مانگە سامانی ئێلۆن ماسک، بە بڕی 20 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار دابەزیوە بۆ 245 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.

دوای ئەوەی دووشەممەی رابردوو، گۆڤاری تایم خەڵاتی کەسایەتی ساڵی بە ئێلۆن ماسک بەخشی، بەڵام ئێلیزابێس وارن سیناتۆری ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە گۆڕانکاری یاسای باج بکرێت، تاوەکو کەسایەتی ساڵ بەشێوەیەکی راستەقینە باج بدات، نەک سامانەی بە ئارەزووی خۆی بەکاربهێنێت و لەبەرامبەردا هیچ نەدات.

Fly Erbil Advertisment