دانیێل ئاگێر وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
دانیێل ئاگێر، به‌رگریكاری دانیماركی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له ته‌مه‌نی 31 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئاگێر پێشتر 8 ساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریكردووه و له هاوینی 2014 به بڕی 6 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یانه‌ی برۆندبای دانیماركی گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مڕۆیش ئاگێر له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڕیاری خانه‌نشین بوونی خۆی له یاریكردندا.
ئاگێر له تویته‌ر نووسیویه‌تی: بڕیارێكی زه‌حمه‌تم و دروستم دا و په‌شیمانیش نیم و شانازیش به رابردوو و مێژووی خۆم ده‌كه‌م.
ئاگێر پێشتر 232 یاریی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردووه و 14 گۆڵیشی تۆمار كردووه.