وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی ئۆمیكرۆن له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه
"ئه‌و ده‌نگۆیانه راست نیین"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن، راست نین، هیچ حاڵه‌تێكی ئۆمیكرۆن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه تۆمار نه‌كراوه.