شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆدهبێتەوە
K24 - ههولێر:
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بڕیارە دوای دوو رۆژی دیکە، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی لایەنەکانی نێو چوارچێوەکە، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەی لایەنەکانی شیعە، جگە لە رەوتی سەدر، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو رەتدەکەنەوە، کە تیاییدا سەدرییەکان 73 کورسی و تەقەدومی سوننە 37 و دەوڵەتی یاساش 33 کورسییان بەدەستهێناوە.