وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ واشنتن گفتوگۆی راسته‌وخۆ ئه‌نجام ناده‌ین
"هه‌ر ئه‌وه‌نده و هیچی دیكه نا"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، تاران گفتوگۆی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ واشنتن ئه‌نجام نادات، كاتێك گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌مانگی (نیسانی رابردوو) ده‌ستیپێكرد.
سه‌عید خه‌تیب زاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆی به‌رده‌وام له رێگه‌ی (نێرده ئه‌وروپی و نامه‌ی نووسراو) له نێوان تاران و واشنتن به‌رێوه ده‌چێت. خه‌تیب زاده ده‌شڵێت: "هه‌ر ئه‌وه‌نده و هیچی دیكه نا".
جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن له رێگه‌ی نوێنه‌ره ئه‌وروپییه‌كان نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی بره‌ودانی به‌رنامه ناووكییه‌كان، گه‌یانده تاران.
سۆلیڤان راشیگه‌یاند، "گفتوگۆكان به باشی به‌ڕێوه ناچن، تا ئێستا ده‌رچه‌یه‌كمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه پێوه‌ی بگه‌ین به گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران، له كاتێكدا ئێران به خێرایی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی په‌ره پێده‌دات".
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فارس كه نزیكه له سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن و واشنتن 2 كاغه‌زی له رێگه‌ی نێرده ئه‌وروپییه‌كان بۆ ئێمه ناردووه و ئێمه‌ش به 12 لاپه‌ڕه وه‌ڵاممان دانه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، ئێران ئه‌ندامه له ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌نگاوه‌كانمان به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردنی په‌یماننامه‌ی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهانه.
خه‌تیب زاده جه‌ختیكرده‌وه، پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌زگا ناووكییه‌كانی ئێران بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییه، نه‌وه‌ك دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.