حكومه‌تی عێراق بڕی 2 ملیار دینار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كات
500 ملیۆن دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌رێم خه‌رج ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بڕی 2 ملیار دیناریان له یه‌ده‌گی كاره‌ساته‌كان و رووداوه فریاگوزارییه‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ته‌رخان كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زماه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 2 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 500 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له یه‌ده‌گی كاره‌ساته‌كان و رووداوه له‌ناكاوه‌كان دراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێی دابین بكرێت.