نووری مالكی گهیشته ههولێر
بۆ گفتوگۆكردن لهبارهی پێكهێنانی حكومهتی نوێ عێراق شاندێکى لایهنه شیعییهكان بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى گهیشتنه ههولێر
K24 - ههولێر:
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2021) شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى گەیشتە هەولێر، كه بڕیاره لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق گفتوگۆ بکهن.
هەریەک لە هوشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، د.عەرەفات کەرهم، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد.
وا بڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێرى پایتەخت شاندى (چوارچێوەى هەماهەنگى) کە لە چەند لایەنێکى سەر بەپێکهاتەى شیعە پێکهاتووە، لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.