خهدیجه عومهر: یاساکانی تایبەت بە چەک كۆن بوونه و بۆ ئێستا ناگونجێت
"له پشووی زستانهی پهرلهمان لیژنهكان و پهرلهمانتاران له كاری خۆیان بهردهوام دهبن"
K24 - ههولێر:
خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ 2 پرۆژەیاسا دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی پرۆژە یاساکانەوە گوتی "بەهۆی کۆنی و نەگونجانی یاساکانی تایبەت بە چەک لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە یاسایەکی نوێ هەبوو، ئەم یاسایە وەک پرۆژە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای وەزارەتی کارەباش دەکرێت".
خەدیجە عومەر باسی لەوەشکرد کە لیژنەی شارەوانی راپۆرتێکی له بارهی لافاوەكهی ههولێر خستهڕوو، تێیدا باس لە هۆکار و چارەسەری کێشەی رێڕهوی ئاوی ههولێر كرا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژهی به پشووی زستانهی پهرلهمان كرد و رایگهیاند، لە دوو مانگی پشووی زستانهی پهرلهمان، تەنیا وەرزی یاسادانان کۆتایی پێدێت، لیژنەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەردەوام دەبن لەسەر کاری خۆیان، لەگەڵ چاودێریکردن و خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی یاسا دانان.