نرخی نەوت بەرزبووەوە
داکەوتنی بەهای دۆلار هۆکاری بەرزبوونەوەکەیه
K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبووەوە. هۆکاری بەرزبوونەوەکهش داکەوتنی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی خواستە بۆ نەوت، سەرەڕای ئەوەی وڵاتان رێوشوینی توندیان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئۆمیکرۆن گرتووەتەبەر.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.22 بۆ 74.14 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.39 بۆ 71.40دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داکەوتنی بەهای دۆلارە، بە تایبەت کاتێک بەهای دۆلاری ئەمهریکی دادەبەزێت، وادەکات دەستکەوتنی کاڵاکان هەرزانتربێت بە تایبەت بۆ ئەوانەی هەڵگری دراوی دیکەن، ئەوەش وادەکات خواست بۆ نەوت بەرزبێتەوە.
لە لایەکی یدکەوە بەرپرسێکی باڵای پلاندانانی حکومەتی چین رایگەیاند، پەکین کار بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابووری و زیادکردنی خەرجی حکومەت دەکات، هەروەها هاوکاری کەرتی پیشەسازی دەکەن هەوڵدەدەن پرۆسەی گواستنەوەی هاوردەی کەرەستە خامەکان سەقامگیر بێت.