ئالڤێس زیانێكی زۆر له‌ مێسی ده‌دات

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به‌ پشبه‌ستن به‌ ئامارێكی تایبه‌ت ڕۆیشتنی دانی ئالڤێس بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ زیانێكی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر مێسی وه‌سف ده‌كات.

كاتێك ئالڤێس له‌ هاوینی 2008 له‌ یانه‌ی سێڤییاوه‌ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان ئالڤێس و مێسی دروست بوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ نێو یاریگه‌ش ڕه‌نگی دابۆوه‌.

مێسی 299 تۆپی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ هاوڕێیه‌كانییه‌وه‌ بۆ هاتووه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و تۆپانه‌ له‌ ئالڤێسیه‌وه‌ پێی گه‌یشتووه‌، ئالڤێس له‌ مێژووی بارسێلۆنادا له‌ دوای (مێسی و فیگۆ) به‌ پله‌ی سێیه‌می باشترین ئه‌و یاریزانانه‌ دێت كه‌ پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌ هاوڕێیه‌كانی داوه‌.