زانیاری نوێ له‌باره‌ی خنكانی 5 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ئاكرێ
"باوكی منداڵه‌كان رائیدی پێشمه‌رگه‌یه"

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ رایگه‌یاند، لە گوندی قوبکێی سەر بە ناحیه‌ی گرده‌سێنی قەزای ئاکرێ، دایكێک و چوار منداڵەکەی بەهۆی گازی خه‌ڵووز له‌خه‌ودا خنکان.
برازایه‌كی خاوه‌ن ماڵه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دایكه‌كه به‌ر له نووستنی كه‌مێك كۆڵكه داری بردووه‌ته ناو ماڵه‌كه و به‌مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاریهێناوه، تا كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و بوونی به خه‌ڵووز، دواجار بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ژووری نووستن به‌كاری هێناوه، به‌هۆی گازی ئه‌و خه‌ڵووزه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ئه‌و ماڵباته روونیكرده‌وه، باوكی ئه‌وان پله‌ی رائیدی پێشمه‌رگه‌یه و له ئه‌ركی فه‌رمی بووه و له‌ماڵ نه‌بووه.
ده‌شڵێت: "ناوی قوربانییه‌كان بریتین له (سه‌عد عوزێر خدر) نه‌وجه‌وانێكی په‌ككه‌وتووی ته‌مه‌نی 28 ساڵان بوو، ئه‌وانی دیكه‌ش بریتی بوون له (خه‌ڵات عوزێر خدر ته‌مه‌ن 8 ساڵ، موراد عوزێر خدر ته‌مه‌ن 10 ساڵ و رووان عوزێر خدر ته‌مه‌ن 9 ساڵ)، یه‌ڵماز سه‌عد دایكی ئه‌و منداڵانه‌یه و ئامۆزای هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی گازی خه‌ڵووز له ماڵه‌كه‌یاندا خنكان.
كه‌سه نزیكه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه گوتیشی:" ته‌رمیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه".
په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكرێ ئاماژه‌یپێكرد، بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه، پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان24 باسیله‌وه‌شكرد، تا وه‌كو كاتژمێر 7:30ـی به‌یانی كه‌س به‌و رووداوه‌ی نه‌زانیووه.

