كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا: پێویسته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ندێ ناوچه بمێننه‌وه
"ده‌بێت مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كهشو هه‌وا به هێند وه‌ربگرین"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، سه‌رخۆشی له قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كرد و گوتی: " له‌ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، بیرمان لای كه‌س و كاریانه".
ده‌یڤد هه‌نت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌بێت مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كهشو هه‌وا به هێند وه‌ربگرین، پلانمان هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ین.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر راشیگه‌یاند، "بۆ پاراستنیان له هێرشه‌كانی داعش پێویسته له هه‌ندێ ناوچه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن".