مه‌سروور بارزانى: پێشمه‌رگه پێويستى به چه‌كى زياتره
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر داعشدا پێشمه‌رگه پێويستى به چه‌كى زياتره.
K24 – هه‌ولێر:
له دووه‌م ساڵڕۆژى داگيركردنى شارى مووسڵ له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له تويتێكدا رايگه‌ياند، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر داعشدا پێشمه‌رگه پێويستى به چه‌كى زياتره.
له 9ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا چه‌كدارانى داعش له سوورياوه په‌ڕينه‌وه بۆ عێراق و له ژێر ناوى شه‌ڕى تێكشكاندنى سنووره‌كانى سايكس پيكۆدا گه‌يشتنه ده‌روازه‌كانى مووسڵ و بۆ رۆژى دواتر توانيان مووسڵ داگير بكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى سوننه نشينى عێراق په‌لبهاوێژن.
سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتن و گه‌شه و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييه، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به زمانى ئينگليزى نووسيويه‌تى: "داعش گرووپێك بوو له عێراق سه‌ريان هه‌ڵدا، له سووريا گه‌شه‌ى كرد و پاشان ته‌شه‌نه‌يان سه‌ند و گه‌يشتنه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقيا و به‌وه‌ش بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جيهان".
سه‌باره‌ت به هێزى پێشمه‌رگه و پێويستييه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و كۆتايهێنان به‌و مه‌ترسييانه‌ى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه و جيهان درووستيان كردووه، مه‌سروور بارزانى له تويتێكى ديكه‌دا نووسيويه‌تى: "پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه له ئاستى به‌رگريكردن له سه‌نگه‌ره‌كانيان چه‌كيان پێيه، به‌ڵام له ئاستى زاڵبوونى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر دوژمن‌دا پێويستيان به چه‌كى زياتره".