سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین: پێویسته‌ لە سەڵاحەددین و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت

سەرۆك بارزانی عه‌ممار ئه‌لجبووری،  پارێزگاری سەڵاحەددین
سەرۆك بارزانی عه‌ممار ئه‌لجبووری، پارێزگاری سەڵاحەددین

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەممار ئەلجبووری پارێزگاری سەڵاحەددین كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و باری گوزەرانی خەڵك لە پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق تاووتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری سەڵاحەددین وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ گەشە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان، داوای كرد كە لە پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگاكانی تری عێراق سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.