وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانی هه‌ولێر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، به سه‌ردانێك بگاته هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و پرسه‌كانی ئێستای عێراق تایبه‌ت به تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ئاماژه به‌وه كراوه، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوە، رۆژی چوارشەممە 22/12/2021 سەردانی کوێتی کردووە و ئەمڕۆ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
لە میانەی سەردانەکەیدا لە عێراق، لویجی دی مایۆ، سەردانی سوپای ئیتاڵیا دەکات له هه‌ولێر، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له هه‌ولێرن و ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازییان پێدراوه.