وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر
بڕیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌ر له كه‌مێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
لویجی دیمایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و پرسه‌كانی هه‌نووكه‌ییه‌كانی عێراق تایبه‌ت به تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، رۆژی چوارشەممە 22/12/2021، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاته‌كه‌یان سەردانی کوه‌یتی کردووە و ئەمڕۆش سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دی مایۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رده‌كاته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له هه‌ولێرن و ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازییان پێدراوه.
H.B