شرۆڤه‌كارێكی سیاسی: مه‌ترسی ته‌قینه‌وه له دۆخی عێراق ده‌كرێت
"زۆربه‌ی هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و چه‌كدارانی به‌شێك له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به نیازن ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24 كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2021) خۆپیشاندان دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن، زۆربه‌ی هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و پردی كۆماریش داخرا.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، میلیشیاكان به نیازن ئه‌مڕۆ په‌یكه‌رێكی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌و شوێنه دابنێن، كه له سه‌ره‌تا ساڵی رابردوو له‌و شوێنه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، له بۆردوومانێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌به‌غدا رایگه‌یاند، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی پێی راگه‌یاندنم، دۆخی عێراق وه‌ك مه‌نجه‌ڵێكی بوخاره، هه‌موو كات پێشبینی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌كرێنه ئامانج، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوور ده‌ستیپێكردووه.