كوردستان24 زانیاری له باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی باوك و كوڕێك له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی ده‌خاته‌ڕوو
هێزه ئه‌منییه‌كان به پاره ئه‌و تاوانه‌یان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی له باره‌ی رووداوی په‌لاماردانی باوك و قوتابییه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا باوك و قوتابییه‌كه سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوویه‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له سنووری گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و به چه‌ك و ده‌ست له باوك و قوتابییه‌ك ده‌ده‌ن.
نوێترین گرته‌ی ئه‌و رووداوه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له رێی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ده‌ركه‌وتووه، دایكی یه‌كێك له قوتابییه‌كان له ژووری به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه، بڕێك پاره ده‌داته هێزه ئه‌منییه‌كان و گومانده‌كرێت ئه‌و هێزه ئه‌منییه له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئه‌و كاره‌یان كردبێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆی تاوانه‌كه جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه، باسی له‌وه‌كرد، دوو قوتابی له پۆلدا له نێوان خۆیاندا كێشه‌یان بۆ درووست ده‌بێت و یه‌كێكیان دایكی بانگ ده‌كات و ئه‌ویش به ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دێته قوتابخانه‌كه و باوكی قوتابییه‌كه‌ی دیكه بانگ ده‌كه‌ن و له ژووری ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
كوردستان24 په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد و رایگه‌یاند، به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و پێویسته داواكاری گشتیی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌و تاوانلێكراوانه سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیاری دادوه‌ر پۆلیس بتوانێت رێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر.
له‌و باره‌یه‌وه، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین وە ھەموو ھاوکاریەک دەکەین بۆ بە سزادانی ئەوانەی کە دەست درێژیان کردۆتە سەر ئەو ناوەندەی خوێندنە وە ھیوادارین ھەموو دام و دەزگاکان بە تایبەت فەرماندە سەربازییەکان ڕێ لەم دیاردانە بگرن کە چەک بۆ بەرگریکردن لە خاک و ئەمن و ئاسایشە نەک بۆ تۆڵەکردنەوەی کەسی.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە
دوێنێ حاڵەتێکی نەخوازراو لە یەکێک لە قوتابخانەکان ڕوویدا، بۆ بەرچاو ڕوونی و دڵنیاکردنەوەی قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان وردەکاری ئەو حاڵەتە بەیان دەکەین بۆ ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی کە ئەو دیمەنە نەخوازراوەیان بینیوە
ئەو قوتابخانەیەی ئەو حاڵەتەی تێدا ڕوویداوە سەر بە حکومەتی ناوەندە وە قوتابخانەیەکی ناحکومییە لە ڕووی دارایی و یاسایی و کارگێڕییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە بە ناوی قوتابخانەکانی العالمية المتحدة (مدارس العالمية المتحدة)، کێشەی دوو قوتابی ھەبووە لەو قوتابخانەیە کارگێڕی قوتابخانەکە کەسوکاریان بانگ کردوون، یەکێک لە خوێندکارەکان دایکی لەگەڵیدا ھاتووەو ووتویەتی چاوەڕێم براکەم بێت، بەداخەوە کاتێک براکانی ھاتوون ئەم حاڵەتە چەکدارانە بووە و ئەو دیمەنە ناشایستەو ناپەروەردەییانە ڕوویدا. ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین وە ھەموو ھاوکاریەک دەکەین بۆ بە سزادانی ئەوانەی کە دەست درێژیان کردۆتە سەر ئەو ناوەندەی خوێندنە وە ھیوادارین ھەموو دام و دەزگاکان بە تایبەت فەرماندە سەربازییەکان ڕێ لەم دیاردانە بگرن کە چەک بۆ بەرگریکردن لە خاک و ئەمن و ئاسایشە نەک بۆ تۆڵەکردنەوەی کەسی، وە خۆشتان دەزانن لە ئێستادا یاسای وەزارەتی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە ھەموارکردنەوەدایە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم جۆرە دیاردانە یاسای تایبەت دەربکات بۆ پاراستنی ماف و گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران وە پیرۆزی ناوەندەکانی خوێندن ھەر کەسێک ھەر لایەنێک لە چ ئاستێک‌دا بێت نابێ بەو شێوەیە ھەڵسوکەوت بکات وە سزای دادپەروەرانە دابنێت بۆ ئەو کەسانەی لەو شێوەیەن.
داواکارین دام ودەزگاکان هەستن بە کاری خۆیان و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە تا بە سزای خۆیان بگەن، وە دڵنیایی مامۆستایان و کارمەندانی بەڕێز و خوێندکاران دەکەین ئێمە ھەمیشە بەرگریان لێدەکەین وە پشت و پەنایان دەبین وە ڕێگە نادەین ھیچ کەسێک دەست درێژی لەو جۆرە بکاتە سەر ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤