راگه‌یه‌ندراوێك له ئاسایشی سلێمانییه‌وه
ئاسایش رووداوه‌كه به دیارده وه‌سف ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه ده‌رده‌كه‌وێت هێزێكی چه‌كدار به جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌دا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوك و كوڕێكی قوتابی ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی هاووڵاتیان و تاوان به جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له حاڵه‌ت تێپه‌ڕیوه و ئاسایش به "دیارده" وه‌سفیكردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ھێزە‌كانمان ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ن لە‌پێناو بنبڕكردنی ئە‌و دیاردانە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، باس له‌وه كراوه پێنج كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كراوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئە‌و چەکدارانەی ھێرش یان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد
سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی دە‌دە‌ن.
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەست گیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی 413 لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3 کران، ھێزە‌كانمان ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ن لە‌پێناو بنبڕكردنی ئە‌و دیاردانە و لە‌كە‌سیش قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە‌جۆرێك لە‌جۆرە‌كان تێكبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
24/12/2021