وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند
كه‌مترین ژماره‌ی مردن و تووشبوون راگه‌یه‌ندران

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 2 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌نها 47 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌كانی رابردوو، ئه‌مه كه‌مترین ئاماری رۆژانه‌ی مردن و تووشبوونه له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4348 كه‌س ئه‌نجامدراوه، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 220 تووشبووی په‌تاكه به‌ته‌واوه‌تی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (866)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
