داعش رووبه‌رێكى فراوانى له‌ده‌ستداوه
هاوكات له‌گه‌ڵ دووه‌م ساڵيادى په‌لهاويشتنى داعش، نه‌ياره‌كانى داعش له زۆربه‌ى به‌ره‌كانه‌وه توانيويانه ته‌نگ به چه‌كدارانى داعش هه‌ڵبچنن.
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ دووه‌م ساڵيادى په‌لهاويشتنى داعش، نه‌ياره‌كانى داعش له زۆربه‌ى به‌ره‌كانه‌وه توانيويانه ته‌نگ به چه‌كدارانى داعش هه‌ڵبچنن.
له سووريا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، توانيان له پێشه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه بن كه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و به بهرگريكردنيان له شاره‌كانيان شكۆى چه‌كدارانى داعشيان شكاند.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى هێزه‌كانى سورياى ديموكراتيى كه يه‌په‌گه پێشڕهوييان ده‌كات، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان ئاماده‌كارييان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ناو شارى مونبج و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌و شاره بهێنرێت.
له خۆرئاواى سوورياشدا، ئه‌و هێزانه‌ى نه‌يارى داعش باس له‌وه ده‌كه‌ن، داعش ناچار بووه له ناوچه سنوورييه‌كان پاشه‌كشێ بكات.
هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به هاوكارى فڕۆكه‌ى رووسيايى هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر داعش چڕ كرده‌وه و له باشووره‌وه ده‌ستيان به پێشڕه‌وى كردووه.
له به‌ره‌يه‌كى ديكه‌دا و له دوورى 750 كيلۆمه‌تر له باشوورى رووبار‌ى فورات، هێزه عێراقييه‌كان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فه‌لوجه به ته‌واوى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.
له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له قۆڵهكانى گوێڕ و خازره‌وه توانيان زه‌برى كوشنده له داعش بده‌ن و ته‌نيا له ميحوه‌رى خازر توانرا 140 كيلۆمه‌تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكه‌ن.