به ڤیدیۆ.. ئێران به "پهیامبهری مهزن" ههڕهشه له ئیسرائیل دهكات
بۆ یهكهمجار مووشهکە درۆنییهكانی نمایش دهكات
K24 - هەولێر:
ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە بنکەیەکی ئەتۆمی لە شاری دیۆمنا لە ئیسرائیل.
میدیای سەربازی ئێران لە تویتەر گرتە ڤیدیۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئێرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی ئەتۆمی لە ئیسرائیل خاپوور دەکەن.
ناونیشانی ڤیدیۆکە بە زمانی هیبرۆ نووسراوە "هێرشکردنە سەر ناوەندی ئیسرائیل بۆ گەشەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ وەک بەشێک لە راهێنانێکی هاوبەشی (پەیامبەری مەزن-17)".
תקיפת המרכז הישראלי לפיתוח נשק להשמדה המונית במסגרת תרגיל משותף "הנביא הגדול-17"
— IMA Media • ایما مدیا (@imamedia_org) December 25, 2021
More: https://t.co/FYsKkeEPS4 pic.twitter.com/DZ57ClQpFt
بڕیارەکەی ئێران بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی مەودا درێژ و ئاشکراکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ، هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەخاتە ئاستێکی بەرزتر.
H.H