لە چیای حەمرین 14 هێرش کرایە سەر داعش
حەشارگەکانی داعش بۆردومان کران

K24 - هەولێر
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، 14 جار حەشارگەکانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین بۆرومان کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردووەتەوە، هێزی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای دیالە لە دوێنێوە 14 جار لەسەر یەک هێرشیان کردووتە سەر بنکە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعش، لە ئەشکەوتەکانی زنجیرە چیای حەمرین.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێڵ 159 و ئێف 16 کراون، بۆ پشتیوانی هێزی پیادەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بووە.