رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی هه‌ولێر یاداشتێكی ناڕه‌زایی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێوشوێنێك ئه‌نجامدا و یاداشتێكیشیان بڵاو كرده‌وه كه كۆپیه‌كی بۆ كوردستان24یش ناردراوه.
له یاداشته‌كه‌دا هاتووه كه له به‌رانبه‌ر رێزنه‌گرتن و رێگرتن له رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی و سووكایه‌تیكردن و ژێرپێخستنی مافه‌كانین داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ن روون كردنه‌وه‌ی بڕواپێهێنه‌ر بده‌ن له باره‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له یاریی نێوان كۆیه و گازی باكوور ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی ئه‌نجام درا و له یاریگه كرایه ده‌ره‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی یادشتهكهیان داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ن به نووسراوی فه‌رمی به‌ڵێنی دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌رهه‌ق به میدیاكارانی وه‌رزشی و به‌ربه‌ست بۆ میدیاكاران دروست نه‌كه‌ن، هاوكات داواش ده‌كه‌ن له پێدانی زانیاریی به میدیاكاران و ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كان جیاوازی نه‌كرێت.
رێكخه‌رانی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه، له كۆتایی یاداشته‌كه‌یان داوا له لێژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن بێده‌نگی بشكێنن و هه‌ڵوێستیان له باره‌ی ئه‌م پێشهاته خراپانه هه‌بێت.
له یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان نووسیوه: لێژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌نووسان، ده‌بێت هه‌میشه داكۆكیكاربن، نه‌ك بێلایه‌نی و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن.