IFJ ده‌نگى سه‌نديكاى هه‌رێمى خسته‌وه پاڵ سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق
نه‌قيبى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق موئه‌يه‌د لامى رايگه‌ياند، له ميانى ده‌نگدانى گشتيى كۆنگره‌ى 29يه‌مينى خۆي‌دا، فيدراسيۆنى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان ده‌نگدانى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى خستووه‌ته‌وه پاڵ سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
نه‌قيبى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق موئه‌يه‌د لامى رايگه‌ياند، له ميانى ده‌نگدانى گشتيى كۆنگره‌ى 29يه‌مينى خۆي‌دا، فيدراسيۆنى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان ده‌نگدانى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى خستووه‌ته‌وه پاڵ سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق.
كۆنگره‌كه، له شارى ئه‌نجرسى فه‌ره‌نسا به به‌شدارى نوێنه‌رانى سه‌نديكاكانى رۆژنامه‌نووسانى 140 وڵات له رۆژانى 7 تا 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016 به‌ڕێوه‌چوو.
موئه‌يه‌د لامى گوتيشى: ئێمه پارێزگاريمان له يه‌كپارچه‌يى عێراق كرد له كاتى ده‌نگدانى زۆربه‌ى وڵاتان له كۆنگره‌ى گشتيى فيدراسيۆنه‌كه‌دا.
له‌و باره‌يه‌وه، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێرى سه‌نديكا، كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ياوه‌رى نه‌قيبى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، ئازاد حه‌مه ئه‌مين سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كردبوو بۆ به‌شداريكردن له‌و كۆنگره‌يه له رێگه‌ى وتارێكه‌وه كه له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: بۆ ده‌نگدان بڕيار بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان 5 ده‌نگ و بۆ عێراق 8 ده‌نگ هه‌بن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لەسەرەتای دەنگدانی تایبەت بۆ ئەم پێشنيازە كۆنگرە دەنگی لەسەردا و چەپڵە لێدرا، بەڵام بەهۆی هەڵویستی شۆڤێنی و نا پیشەیی رۆژنامەنووسانی عێراقی و بەتایبەتی سەرۆكەكەی فشار كرا دەنگدان دووبارە بكرێتەوە.
به گوێره‌ى گوته‌ى هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، هاوڕێ رۆژنامه‌نووسه عێراقييه‌كانيان، له كۆنگره‌كه‌دا، داوايان له سه‌نديكاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كردووه پشتيوانى سه‌نديكاى عێراق بكه‌ن و درووشمى (هيا يا عرب)يان وتووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د نووسيويه‌تى: بەهۆی كێشەی تینەگەیشتن لە مەسەلەی كوردستان لەلای زۆربەی نيقابەكان و هەندێكیان بەهۆی بەرژەوەندیان لەگەڵ نيقاباتی عه‌رەبی، ته‌نيا كه‌س له برى سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى نيقابه‌كان ده‌نگى ده‌دا و نەك چەند ئامادەیە لەكۆنگرەو هۆڵی كۆنگرەدا، به‌و جۆره كۆنگرە بڕیاری پێشوی هەڵوەشاندەوە و دەنگ لەسەر چوارچێوەی عێراقدرا بۆ دەنگدان ژمارەی دەنگی عێراق لە 13 دەنگەوە بەهی كوردستانەوە كەمكرایەوە بۆ 9 دەنگ، بەمشێوەیەك سەندیكای كوردستان تەنها دوو دەنگی بەركەوت بەژمارەی ئەندامانی تۆماركراو لە ئای ئیف جەی.