پێشبینییه‌كانی رێبه‌ر رۆسته‌م بۆ 2022
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ر رۆسته‌م، پێشبینیكاری كورد، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 10ی شه‌وی 30ی دیسه‌مبه‌ردا، ژماره‌یه‌ك له پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ ساڵی 2022 خسته‌ڕوو.
رێبه‌ر رۆسته‌م، كه وه‌ك یه‌كێك له شاره‌زا فه‌له‌كییه‌كان و پێشبینیكارانی ناوچه‌كه، له میسر دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشراوه، به هۆی هاتنه‌دی زۆرێك له پێشبینییه‌كانییه‌وه.
له دیارترین ئه‌و پێشبینیانه‌ی كردبووی سه‌رباره‌ت به مووچه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم بوو به ته‌واوی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دیهات.
له دیارترین پێشبینییه‌كانی بۆ 2022
*له سێ مانگی سه‌ره‌تای 2022 له عێراق و توركیا و ئێران به‌شێك له شاره‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون و فشار له‌سه‌ر به‌نداوه‌كان درووست ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك شاری سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان زیاتر له به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسییه‌دان.
* له ساڵی 2022 زۆرترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه ، كه تا ئێستا چاره‌سه‌ریان نه‌بووه.
* له 2022دا به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، به شێوه‌یه‌كی كتوپڕانه فه‌رمانی ئازادكردنیان بۆ ده‌رده‌چێت.
* له ساڵانی داهاتوودا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارام ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ره‌وشیان ئاڵۆز ده‌بێت و خه‌ڵكی خۆرئاوا روو له‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.