بابا ڤانکا: ساڵی داهاتوو ئاوی خواردنه‌وه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌م ده‌بێته‌وه
پێشبینییه‌كانی بابا ڤانکا بۆ ساڵی 2022

K24 – هه‌ولێر:
بابا ڤانكا ئه‌و پێشبینیكاره بولگارییه نابینایه‌یه، بۆ 2020، پێشبینی كه‌وتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپای له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستیی كردبوو، ئه‌مڕۆش بۆ 2022 ئه‌و پێشبینیانه‌ی راگه‌یاندووه.
یه‌كه‌م: کۆمەڵێک کارەساتی سروشتی ترسناک لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئوستڕالیا هاوشێوه‌ی گەردەلوول و لافاو رووده‌ده‌ن.
دووه‌م: ڤایرۆسێکی کوشندە پەیدا دەبێت، سەرچاوەکەی وڵاتی سڕبیایە و دواتر لە رێگەی کەش و هەواوە بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
سێیه‌م: رێژەی ئاوی خواردنەوە لەسەر زەویدا کەم دەبێتەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی جه‌نگ له پێناو بەدەستهێنانی ئاو.
چواره‌م: لەلایەن بوونەوەرە ئاسمانییەکانەوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، ئەستێرەی (ئومواموا) دەنیشێتەوە، لەکاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان جەنگ لەگەڵ مرۆڤەکان هەڵدەگیرسێنن و بەشێکیان بۆ پشکینین لەگەڵ خۆیان دەبەنه‌وه.
پێنجه‌م: پلەی گەرمی لە وڵاتی هیندستان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و بەم هۆیەشەوە کولـلەی ناو دارستانەکان هێرش دەکەنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و به‌م هۆیه‌وه برسییه‌تی زۆر روویان تێدەکات.
شه‌شه‌م: مرۆڤەکان هێندە سەرقاڵی تازەگەری لە بواری ته‌كنه‌لۆژیا دەبن، دەگەنە ئاستێک چیدیکە ناتوانن بزانن لە ژیانی راستیدان یاخوود لە خەیاڵن.
بابا ڤانكا پێشتر پێشبینی روودانی 11ـی سێپتێمبه‌ری ئه‌مه‌ریكای كردبوو، جیا له‌وه‌ی پێشبینی تسۆنامییه گه‌وره‌كه‌ی ژاپۆن و هاتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێ له ساڵی 2020 كردبوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤان له‌ناو ده‌چن.