به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له پێشمه‌رگه و یه‌كێتی ده‌كات
چه‌كداره توركمانه‌كان به موجاهید ناو ده‌بات
K24 – هه‌ولێر
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای حەشدی شەعبی هۆشداری دەداتە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و پێشمەرگە و دەڵێت" موجاهیدە تورکمانەکانمان ئامادەن .
بەپێی هەواڵێکی سایتی بەدر نیوز کە سایتێکی سەر بە رێکخراوی بەدرە ,موحەممەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای حەشدی شه‌عبی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێشمەرگە تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت" گێچەڵ بە خاوەن زەوییە کشتوکاڵیەکانی گەرەکی تسعینی کۆنی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن .
بەپێی وتەی بەیاتی پێشمەرگە هەرەشەیان لە دانیشتوانی ئەو گەرەکە کردووە و رێگە نادەن لەسەر زەوییەکانی خۆیان کار بکەن .
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دەڵێت داوا لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین سنورێک بۆ ئەو کارە دابنێن چونکە ترسمان هەیە لەوەی کە موجاهیدە تورکمانەکان ئارامیان نەمێنێت و کاری خراپ روبدات .