به‌رده‌ڕه‌ش.. ورده‌كاری كوشتنی كه‌سێك له‌سه‌ر راگرتنی ئۆتۆمبێل
ساڵانه ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی چه‌كی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت كه له ناو ماڵان‌دا هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
لەسەر کێشەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای بەردەڕەش لەنێوان دوو دراوسێدا شەڕ درووست بوو، به‌و هۆیه‌وه كه‌سێكی 38 ساڵ كوژرا و برایه‌كیشی بریندار كرا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كوردستان24 له پۆلیسه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، رووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، له نێوان دوو دراوسێدا، له‌سه‌ر راگرتنی بارهه‌ڵگرێك روویداوه.
پۆلیس رایگه‌یاند، بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێکۆڵینەوەیان لە سەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، پێشتر ئه‌و دوو دراوسێیه چه‌ند جارێكی دیكه له‌سه‌ر بابه‌تی جیاجیا كێشه له نێوانیاندا درووست بووه و ئه‌مجاره چه‌كیان به‌كار هێناوه.
ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، ناوی عه‌بدولستار عیسایه و ته‌مه‌نی 38 ساڵه و خێزانداره.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كه‌ی له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه مۆڵه‌تی هه‌بووه، یان بێ مۆڵه‌ت بووه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ماڵان‌دا ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی رووداو و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه چه‌كیان تێدا به‌كار ده‌هێنرێت.
