له ميحوه‌رى مه‌خموور 200 راكردووى ژێر ده‌ستى داعش خۆيان راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری مه‌خموور نزیكه‌ی 200 كه‌سی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له به‌رزاییه‌كانی گڕاو خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
K24 – هه‌ولێر:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری مه‌خموور نزیكه‌ی 200 كه‌سی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له به‌رزاییه‌كانی گڕاو خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
مه‌هدی یونس، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خمور به كوردستان 24 ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه هه‌موویان خێزاندارن و زۆربه‌شیان ژن و منداڵن. فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوت: یه‌كێك له‌وانه له رێگه‌دا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شارى موسڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 5000 كه‌س له‌وناوچانه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ئێستاش له كه‌مپی دیبه‌گه جێگیر كراون.