وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
372 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (372) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (4) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (786) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (121) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
