باشووری عێراق.. خۆپیشانده‌ران رێگریان له میلیشیاكان كرد یادی قاسم سوله‌یمانی بكه‌نه‌وه
به ڤیدیۆ.. میلیشیاكان به گوللـه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه‌ته‌وه، كه وێنه‌ی قاسمی سوله‌یمانیان دڕاندووه

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر رووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن بوونه‌وه و دوو كه‌سیش برینداربوون، خۆپیشانده‌ركان ویستوویانه رێگری له مه‌راسیمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولیمانی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌كه‌یان دڕاندووه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه میلیشاكانی عێراق، كه لایه‌نگری ئێرانن، له زۆربه‌ری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق مه‌راسیمی ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020) له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و 11 كه‌سی دیكه كوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له كوت، سه‌نته‌ری پارێزگا واسیت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار میلیشیایه‌كی لایه‌نگری ئێران ویستوویانه مه‌راسیمێك بۆ ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیكه، هاتووته‌نه گۆڕه‌پانه‌كه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕێوه و رێطه‌یان نه‌داوه مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسیان دڕاندووه.
دوای گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، میلیشاكان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و بۆ دڕاندنی وێنه‌كانیش به گوللـه و‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و 2 كه‌سیش برینداربوون، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و دوو برینداره ئاشكرا نه‌كراوه.