عێراق پارێزگاری لە یەدەگی زێڕ دەکات
عێراق خاوەنداری 96.4 تۆن زێڕ دەکا

K24 - هەولێر
ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بانکە ناوەندییەکان لە وڵاتانی جیهان بڕێک زێڕیان فرۆشتووە، یەدەگی زێڕی وڵاتان کەمیکردووە، بەڵام عێراق پارێزگاری لە پێگەکەی لەسەر ئاستی جیهان کردووە.
ئەو ئەنجومەنە لە دوایین خشتەیدا بڵاویکردووەتەوە، یەدەگی زێڕی جیهانی کەمی کردووەتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی بانکە ناوەندییەکان بە گشتی 21 تۆن و نیو زێڕیان فرۆشتووەتەوە.
ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ روونیکردووەتەوە، عێراق توانیویەتی پارێزگاری لە پلەبەندییەکەی بکات، کە ماوەی شەش مانگە لە ریزبەندی 100 وڵات لە پلەبەندی 39ـەمین دایە، خاوەنداری 96.4 تۆن زێڕ دەکات، کە دەکاتە 9%ـی یەدەگی زێڕی وڵاتان. هەروەها توانیویەتی لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا پارێزگاری لە پلەبەندییەکەی بکات و لە پلەی نۆیەمدا بمێنێتەوە.