کۆرۆنا بەناوبانگترین پڵنگی جیهانی لەناوبرد
هاوشێوەی ئەستێرە سینەماییەکان وێنەی بڵاوکراوەتەوە
K24 - هەولێر:
ریلو، ئەو پڵنگە رەنگ بەفریە بەناوبانگەی، ناوی لە کتێبەکاندا و وێنەی لەسەر باڵاخانەی ئیمپایەر ستەیت هەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، پێش مردنی، وێنەیەکی ریلو هاوشێوەی ئەستێرە سینەماییەکان بڵاوکراوەتەوە، وێنەکەی بەشێک بووە لە پرۆژەی کتێبێکی فۆتۆگرافەری بەناوی "The Photo Ark"، کە وێنەگری بەناوبانگ جۆیل سارتور، وێنەکانی گرتووە.
View this post on Instagram
پڵنگە بەفریەکە لە باخچەی ئاژەڵانی میلەر پارک لە بلومینگتۆن لە ئیندیانا کە لەوێ 7 بەچکەی بوو، بەمەش باخچەی ئاژەڵانەکەی کردە یەکێک لە دامەزراوە پێشەنگەکانی جیهان لە بەرهەمهێنانی پڵنگی بەفرین.
ئەمجۆرە پڵنگە کلکە درێژەکەی سەرەکیترین بەشی جەستەیەتی، لەبەرئەوەی بۆ هاوسەنگکردن و جڵەوگرتنی جەستەی بەکاریدەهێنێت، زیاتر لە لووتکەی چیا و کەندەڵانەکانی هیمالایا دەژین، بۆیە بەهۆی سەختی شوێنەکەیانەوە، ناتوان بەبێ کلکیان بژین.
H.H