سعودیه‌.. ژماره‌یه‌ك سه‌ماكار به‌ جلی نیمچه‌ڕووته‌وه‌ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێك ده‌كه‌ن

به‌ ڤیدیۆ.. دوای بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ماكاره‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ روونكرده‌وه‌ ده‌ده‌ن

ده‌ركه‌وتنی ژماریه‌ك سه‌ماكار به‌ جلی نیمچه‌ڕووت له‌ فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان 2022
ده‌ركه‌وتنی ژماریه‌ك سه‌ماكار به‌ جلی نیمچه‌ڕووت له‌ فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان 2022

K24 - هه‌ولێر:

دوای ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ماكار به‌ جلی نیمچه‌ڕووته‌وه‌ له‌ فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان 2022 له‌ سعودیه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌یان داوه‌ و ده‌ڵێن رێگه‌ ناده‌ین كاری له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ده‌سه‌ڵاتداران ناوچه‌ی جازان له‌ تویته‌ر ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، ئه‌میری جازان بڕیاری داوه‌ به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرووپێكی سه‌ماكار بكات، كه‌ به‌شداریان له‌ چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان 2022 كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بكرێت.

چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ماركه‌كان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئافره‌تی نیمچه‌ڕووت له‌ فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان ده‌ربكه‌ون.

سه‌رپه‌شتیاری گشتی فێستیڤاڵی زستانه‌ی جازان 2022 رایگه‌یاند، فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت، ئامانجیش به‌ پیشه‌سازیكردنی كه‌رتی گه‌شتیارییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی میوانان به‌ شوێنه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان بناسێنین.