ئوستورالیا بزن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی به‌كاردێنێ
مێگه‌لی بزنه‌كان ده‌نێرنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاگریان لێ نزیكه، تاكو گه‌ڵای دار و پوش و پاشماوه‌ی پاوانه‌كان بخۆن.
K24-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جورناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، وڵاتی ئوستورالیا ئاژه‌ڵی بزنی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاردێنێ.
پاش په‌نابردنی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ مانگه ده‌ستكرده‌كان، سود وه‌رگرتنی له فڕۆكه‌و ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان په‌نای برده به‌ر به‌كارهێنانی بزن وه‌ك ئاژه‌ڵێكی گیاخۆر.
بیرۆكه‌كه به‌و جۆره‌یه، مێگه‌لی بزنه‌كان ده‌نێرنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاگریان لێ نزیكه، تاكو گه‌ڵای داره‌كان و پوش و پاوانه‌كان بخۆن، كه چه‌ندین ساڵی رابردوو گه‌رماو و وشكووبونه‌وه‌ی گه‌ڵاكان، هۆكاربوونه بۆ دورستبوونی ئاگره‌گه‌وره و به‌رفراوانه‌كان.
ساڵی 2021 وه‌كو تاقیكردنه‌ویه‌ك 40 سه‌ری بزنیان له گوندی لو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێنا،له چوار ده‌وری شوێنه‌كه په‌رژینی كاره‌باییان دانابوو، تاكو ئاژه‌ڵه‌كان بڵاونه‌بنه‌وه، هه‌ندێكیان پاشماوه‌ی گه‌ڵا و پوشه‌كان، هه‌ندێكی دیكه‌یان جل و به‌رگی كرێكاره‌كانیان ده‌خوارد.
سكوت ستیوارت، جوتیار و كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه رایگه‌یاند، بیرۆكه‌یه‌كی باشه، ئه‌و ئاژه‌ڵه له داهاتودا رۆڵی ده‌بێت له سنورداركردنی ئاگره‌كان و بڵاونه‌بوونه‌وه‌یان، بزن ئه‌و جۆره گه‌ڵا و گژوگیایانه ده‌خوات، كه مانگا و مه‌ڕ نایخۆن، ده‌شتوانن مه‌ترێك و هه‌شتا سنتیم، به‌سه‌ر داره‌كاندا هه‌ڵگه‌ڕێن.
چه‌ند ساڵێكه ئاگری به‌رفراوان دارستانه‌كانی ئوستورالیا ده‌گرنه‌وه، جگه له زیانی گیانی و مادی، كۆنترۆڵكردنیشیان زۆر سه‌خته.
سه‌رچاوه:عه‌ره‌ب پۆست