ڤیدیۆ.. 21 کەس لە سەرما رەقبوونەوە
بەهۆی بەفربارینەوە سەدان کەس لە ئۆتۆمبێلەکانیان مانەوە
K24 - هەولێر:
سەدان کەس لە کاتی سەردانیکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە پاکستان بەهۆی بەفربارینەوە گیر دەخۆن و بەلایەنی کەمەوە 21 کەس گیان لەدەست دەدەن.
بەگوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "ئەل-جەزیرە"، بەهۆی بەفربارینەوە رێگایەکی ناوچەی گەشتیاری شارۆچکەی مورێ لە پاکستان گیراوە و لە ئەنجامدا سەدان کەس لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا ماونەتەوە و بەلایەنی کەمەوە 21 کەس لە سەرماندا رەقبوونەتەوە.
لە رۆژانی هەینی و شەممە 7 و 8ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 ئاستی بەفربارین لە شارۆچکەی مورێ و دەوروبەری گەیشتە یەك مەتر و 22 سانتیمەتر و پلەی گەرمی کەوتە 8 پلە ژێر سفری سیلیزیەوە، بەوهۆیەوە سەدان کەس لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیرانخوارد و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە، 21 کەس بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
وەک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، حکومەتی پاکستان سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکە و رزگارکردنی ئەو کەسانەیە کە لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا ماونەتەوە.