له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، بڕوانامه‌ی زانكۆی به‌ده‌ستهێنا
قۆناغی ناوه‌ندی له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵی ته‌واو كرد
K24-هه‌ولێر
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، سه‌وسه‌ن ئه‌حمه‌د، منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌گه‌ز میسری له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵی توانی كۆلێژی بروارد له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بكات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆیه‌كه رایگه‌یاند، سه‌وسه‌ن توانیویه‌تی قۆناغی ناوه‌ندی له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵی ته‌واو بكات و له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیش‌دا په‌یوه‌ندی بهكۆلێژهوه بكات، پاش به‌ده‌ستهێنانی زه‌ماله‌ی خوێندن له‌زانستی بایلۆجی به‌كۆ نمره‌ی 4، ساڵی 2021 كۆلێژی ته‌واو كرد.
سه‌وسه‌ن هه‌موو ساته‌كانی ژیانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌خوێندن و سه‌عیكردن به‌رێكردووه، باوكی كه‌پزیشكی راوێژكاری یه له‌ناوه‌ندی پزیشكی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان لهكلیفلاند، گوتی ئێمه هه‌رگیز سهوسهنمان هانمان نه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌و هانی ئێمه‌ی ده‌دا تا پشگیری زیاتری بكه‌ین. گووتیشی حه‌ز ده‌كه‌م كچه‌كه‌م ببینم له‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كات، له‌هه‌ر هه‌وڵێكی ژیانی كه‌سێك له‌مردن رزگار ده‌كات، گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی زیاتری تواناكانی له‌داهاتودا ده‌توانێـت ژیانی هه‌زاران كه‌س له‌مردن رزگار بكات.
سه‌وسه‌ن له‌باره‌ی داهاتوی خوێندنه‌كه‌ی ده‌ڵێ: زۆر گرنگ نییه كاری پزیشكی بكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لای من گرنگه، كاركردنمه له‌بواره‌كانی زانستی ته‌كنه‌لۆژی پزیشكی و جێ به‌جێكردنی به‌رنامه زانستیه‌كانی.
سه‌رچاوه:عه‌رب پۆست