شاجوانی بەریتانیا کێیە؟
ئەو شاجوانەی ئەمەریکا رێگەی نەدا بچێتە وڵاتەکەی
K24 - هەولێر:
خانمێکی بەریتانی بەناوی "لین کلایڤ" کە براوەی ناسناوی شاجوانی هاوسەردارانە (ئەو خانمانەی ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە)، لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمەریکا رێگەی پێنەدرا بچێتە ناو وڵاتەکە.
لین کلایڤ تەمەنی 29 ساڵە و خەڵکی سووریایە، لە ساڵی 2013 چووەتە بەریتانیا و لەو کاتەوە سەرقاڵی خویندنی پزیشکی بووە، دواتر لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بووەتە بێژەر و لە ساڵی 2020 رەگەزنامەی بەریتانی وەرگرتووە.
ئەو خانمە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئیڤێنتی Mrs World کە لە رێکەوتی 15ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 لە لاس ڤێگاس بەڕێوە دەچێت، سەردانی ئەمەریکای کرد، سەرەڕای ئەوەی رەگەزنامەی بەریتانیای هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رەگەزنامەی سووریاشی هەیە، ڤیزەی پێنەدرا.
ئەو لەبارەی رێگریکردن لە چوونە ئەمەریکا گوتی: "ئێمە داواکاری ڤیزەمان بۆ خێزانەکەمان پێشکەشکرد، هاوسەر و منداڵەکەم بەبێ کێشە ڤیزەیان وەرگرت، بەڵام بەهۆی شوێنی لەدایکبوونمەوە داواکاری ڤیزەکەم رەت کرایەوە و رێگەم پێنەدرا بچمە ئەو وڵاتە".
H.H
View this post on Instagram