درۆكردن بچوكترین ملیاردێری جیهان 80 ساڵ ده‌خاته زیندان
داواكاری گشتی له كالیفۆڕنیا 4 تۆمه‌تی ئاراسته‌ی هۆلمز كردووه، كه بۆ هه‌ر تۆمه‌تێكیان سزای 20 ساڵی له‌سه‌ره
K24-هه‌ولێر
ئه‌لیزابێث هۆلمز بچوكترین ملیاردێری جیهان، سزای 80 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ده‌ده‌چێت، پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه گه‌وره‌ترین تاقیكاری له بواری خوێندا ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت قسه‌كانی ته‌نها بۆ راگه‌یاندبوو و راست نه‌بوون.
رۆژنامه‌ی ووڵ سریت جورناڵ، رایگه‌یاند هۆلمز بانگه‌شه‌ی ده‌كرد، كه كاری تاقیكاری ورد و هه‌ستیار و خێرا له دڵۆپه‌كانی خوێندا ده‌كات و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌یه‌كانی وه‌ك، شێرپه‌نجه و شه‌كره ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت درۆی كرد.
داواكاری گشتی له كالیفۆڕنیا 4 تۆمه‌تی ئاراسته‌ی هۆڵمز كردووه، به تۆمه‌تی درۆكردن و به‌كارهێنانی میدیای ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌لارێدا بردن و فریودانی خه‌ڵك، كه بۆ هه‌ر تۆمه‌تێكیان سزای 20 ساڵی له‌سه‌ره.
هۆلمز له ته‌مه‌نی 30 ساڵی دا، وازی له خوێندن هێناو ساڵی 2014 كۆمپانیایه‌كی به سه‌رمایه‌یی 9 ملیار دۆلار به‌ناوی ئه‌نجامدانی شۆڕشێك له بواری دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كان دامه‌زراند.
كۆمپانیاكه‌ی به‌ناوی ثیرانوس بوو، بانگه‌شی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه سه‌خته‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و شه‌كره‌ی ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش په‌نا بۆ به‌كارهێنانی داوو ده‌رمانی زۆر به‌رێ، چه‌ندین كه‌سایه‌تیش له كۆمپانیایه‌كه‌ی هاوپشكیان كرد، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریكا هینری كسنجر و كه‌سایه‌تی راگه‌یاندكاری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی رۆبه‌رت مه‌ردوخ.
ساڵی 2015 ده‌ركه‌وت، به‌ڵێنه‌كانی هیچ بنه‌مایان نییه و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی راگه‌یاندن كارین، ساڵی 2018 كۆمپانیاكه‌ی به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا.