لە باڵەخانەیەکی نیویۆرک ئاگر کەوتەوە

19 کەس بوونە قوربانی

ئاگرەکەی نیو یۆرک
ئاگرەکەی نیو یۆرک

K24 - هەولێر:

لە باڵەخانەیەک لە شاری نیو یۆرک ئاگر کەوتەوە و بەلایەنی کەمەوە 19 کەس بوونە قوربانی، کە لە ناویاندا 9 منداڵ هەن.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "BBC"، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوە، دانیێل نیگرۆ لەبارەی ئاگرەکەوە گوتی: "لە هەموو نهۆمەکانی باڵەخانەکە تەرمی قوربانی ئاگرەکە دۆزراوەتەوە، ژمارەی مردووەکان هێندە زۆرە، 30 ساڵە رووداوی لەمجۆرە رووینەداوە".

200 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نێردرابوون، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی تێکچوونی هیتەرێکی کارەباییەوە رووداوەکە روویداوە، تەنها دوو نهۆم سووتاوە، بەڵام دووکەڵی ئاگرەکە تەواوی باڵەخانەکەی گرتۆتەوە و کەس نەیتوانیووە دەرباز ببێت.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا 19 کەس بوونە قوربانی، 63 کەس برینداربوون کە 13 کەسیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاگرەکەی نیو یۆرک
ئاگرەکەی نیو یۆرک

H.H

Fly Erbil Advertisment