ڤیدیۆ.. یەکەم ئوتێلی 5 ئەستێرە بۆ حوشترەکان لە سعودیە

نرخی شەوێک مانەوە لەم ئوتێلە سەروو 100 دۆلارە

ئوتێلی 5 ئەستێرەی حوشترەکان
ئوتێلی 5 ئەستێرەی حوشترەکان

K24 - هەولێر:

گرتە ڤیدیۆی ئوتێلێکی 5 ئەستێرە کە تایبەتە بە حوشترەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سعودیە بڵاوبوویەوە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەژماری یانەی حوشتر لە سعودیە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا باس لە یەکەم ئوتێلی تایبەت بە حوشترەکان دەکات کە لەو وڵاتە کراوەتەوە. 

ئوتێلەکە 120 ژووری بۆ حوشترەکان هەیە، هەروەها زیاتر لە 50 کارمەندی هەیە وەک کارگوزار و پزیشکی ڤێت و کارمەندی سکیوریتی.

خەرجی ژوورێکی ئەم شوێنە بۆ یەك شەو نزیکی 106 دۆلارە، بە ئوتێلێکی 5 ئەستێرە دادەنرێت، چونکە تەواوی خزمەتگوازریە پێویستەکانی ئوتێلێکی 5 ئەستێرەی تێدایە.

H.H