کاندیدێک لە هەڵبژاردنی گوندەکەی یەك دەنگی هێنا

بەس خۆی دەنگی بە خۆی داوە

سانتۆش هالپاتی
سانتۆش هالپاتی

K24 - هەولێر:

پیاوێک لە ویلایەتی گوجارات لە هیندستان، لە هەڵبژاردنێکدا بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی گوندەکەیان، سەرەڕای ئەوەی 12 ئەندامی خێزانەکەی مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە دەنگەدانەکەدا تەنها یەک دەنگی هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "ئۆدتی سێنتراڵ"، پیاوێک بەناوی "سانتۆش هالپاتی"، لە گوندی " Chharwala" لە ناوچەی ڤاپی ویلایەتی گوجارات لە هیندستان، لە هەڵبژاردنێکدا بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی گوندەکەیان خۆی کاندید کردووە و تەنها یەك دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەو پیاوە باس لەوە دەکات کە چاوەڕێی دەرچوونی لە هەڵبژاردنەکە نەکردووە، بەهەمان شێوە چاوەڕێی ئەوەی نەکردووە تەنها یەک دەنگ بهێنێت، چونکە ئەگەر بەس ئەندامانی خێزانەکەی دەنگیان پێ بدایا، زیاتر لە 12 دەنگی دەهێنا.

H.H