ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکان لە جیهاندا

عێراق لەکوێی ریزبەندیەکەیە؟

پاسپۆرت
پاسپۆرت

K24 - هەولێر:

سێ وڵاتی ئاسیایی لە لووتکەی ریزبەندیی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهاندان و لەهەمانکاتدا هۆشداری دەدەن لەبارەی رێکارە یاساییەکانی کۆرۆنا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی جیاکاری لە نێوان وڵاتانی دەوڵەمەن و هەژار.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، بەبێ رەچاوکردنی بەربەستەکانی کۆرۆنا، کۆمپانیای بەریتانی " Henley & Partners" ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانی بڵاوکردەوە

1. ژاپۆن و سەنگاپور، دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 192 وڵات بکەن.

2. کۆریای باشوور و ئەڵمانیا، 190 وڵات بەبێ ڤیزا.

3. فنلەندا، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ و ئیسپانیا (189 وڵات بەبی ڤیزا)

4. نەمسا، دانیمارک، فەرەنسا، هۆڵەندا و سوید (188 وڵات بەبی ڤیزا)

5. ئیرلەندا و پرتوگال (187 وڵات بەبی ڤیزا)

6. بەلجیکا، نیولەندا، سویسرا، نەرویج، بەریتانیا و ئەمەریکا (186 وڵات بەبی ڤیزا)

7. کۆماری چیک، یۆنان، مالتا، ئوستورالیا و کەنەدا (185 وڵات بەبی ڤیزا)

8. پۆڵەندا و هەنگاریا (183 وڵات بەبی ڤیزا)

9. لیتوانیا و سلۆڤاکیا (182 وڵات بەبی ڤیزا)

10. ئیستۆنیا، لاتیڤیا و سلۆڤینیا (181 وڵات بەبی ڤیزا)

- پاسپۆرتی عێراقیش لە رزیبەندیەکەدا پێش ئەفغانستان کەوتووە و هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە، سەردانی 28 وڵات بکەن.

H.H