له میحوه‌ری مه‌خموره‌وه هێرش بۆ سه‌ر داعش ده‌ستیپێكرد
چه‌ند گوند و ناوچه‌یه ئامانجی هێرشه‌كه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 5 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عێراقی له میحوه‌ری مه‌خموور هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
هێرشه‌كه به ئاراسته‌ی گوندی (خرائب جبر) و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی حاجی عه‌لی ده‌ستیپێكردووه و لیواكانی (91) و (72) و (37) ی زرێپۆش سه‌ر به فیرقه‌ی (15) ی سوپای عێرقی له هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن.
ڕائید ئه‌مین شێخانی ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراقی به (كوردستان24) ی ڕاگه‌یاند تا ئیستا هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و جگه له‌و هێزه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هێرش ده‌به‌ن، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له ئاسمانه‌وه به‌شداری هێرشه‌كه‌ن و بنكه و باره‌گاكانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه سوپای عێراق له میحوه‌ری مه‌خمور و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هێزی كۆكردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێك له‌و ناوچه‌یه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش،به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك پێوست نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن و ناوچه و گونده‌كان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.