ڤیدیۆ.. رووچوونی زه‌وی خانوویه‌كی مێژوویی خاپوور ده‌كات
به‌هۆی بارانبارینه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوونه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی (AFP) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك رووچوونی زه‌وی ده‌بێته هۆی رووخاندنی خانوویه‌كی مێژوویی له وڵاتی به‌رازیل.
وه‌ك ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه، رووداوی داڕمانه‌كه له شاری (ئۆر بریتۆ) به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه روویداوه و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، كاتێك ته‌لانێكی پشت خانووه‌كه به‌سه‌ریدا داده‌ڕمێت و خانووه‌كه به ته‌واوی خاپوور ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی بارانبارین و روودانی لافاو، ده‌سان كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوونه و بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.